
قه ت له دنیادا
متن آهنگ قه ت له دنیادا
قەت لە دنیا دا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم
مات و داماو و پەشێو و بێکەس و چارەڕەشم
سەردەمێک ئاوارە بووم و ماوەیێکیش دەسبەسەر
نەمدی ڕووی ئاسوودەیی هەر تووشی گێرە و قەڕقەشم
دابی کوردی وایە کەس لاگیری لێ قەوماو نییە
بۆچی سەرکۆنەی بکەم لێم زیزە یاری مەهوەشم
تیغی بێ مەیلی و جەفای ئەو نازەنینە دڵڕەقە
جەرگی لەت کردم بە جارێک ئەنجنیویە سینەشم
کوشتمی و شەش خانی ئوممێدی لە من گرتن حەریف
مۆرە هەڵداوێم و بێهوودە بە هیوای دوو شەشم
نابینی زەردە لەسەر لێوی کەسێ لەم شارەدا
گەر خەم و دەردی دڵی خۆمیان بەسەردا دابەشم
خۆشەویستی گۆشەکەی تەنیایی هەر ئەژنۆکەمە
بۆیە ڕۆژ و شەو وەها گرتوومەتە نێو باوەشم
نایەڵێ دوژمن بەڕەنگە زەردەکەی من پێکەنێ
تا دەمی مردن ئەمن مەمنوونی فرمێسکی گەشم
شاعیرێکی ڕاست و یەکڕووم و فیداکار و نەبەز
کوردە موحتاجی محەک نیم زێڕی بێ غەلل و غەشم

هنرمند
حسن زیرک
۱۳ دنبالکننده
آهنگهای محبوب از
حسن زیرک
سؤالات متداول
- آهنگ قه ت له دنیادا اثر چه خوانندهای است؟
- آهنگ «قه ت له دنیادا» با صدای حسن زیرک است.
- مدت زمان آهنگ قه ت له دنیادا چقدر است؟
- این قطعه را میتوانید به صورت آنلاین در ملودیون پخش کنید.
- چطور آهنگ قه ت له دنیادا را با کیفیت ۳۲۰ یا FLAC دانلود کنم؟
- در همین صفحه از ملودیون روی دکمه دانلود کلیک کنید تا فایل صوتی با کیفیت ۱۲۸، ۳۲۰ یا بیافت FLAC مستقیماً دریافت شود.
- آیا متن ترانه قه ت له دنیادا در دسترس است؟
- بله؛ متن کامل و همگام ترانه «قه ت له دنیادا» از حسن زیرک در بخش متن آهنگ همین صفحه قابل مشاهده و همخوانی همزمان با پخش است.





نظرات